گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (24/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- کلاسیکۆی هیواو ئاواتەکان.
- بەرشەلۆنە- ریاڵ مەدرید 5:00.
- بەرشەلۆنەی کومان دەیەوێت پرۆژەی نوێی ببەستێتەوە بە بردنەوەیەکی رازیکەر بەسەر ریاڵ مەدرید لە کامپ نۆ کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ هاندەرێک ئامادە نابێت.
- راهێنەرەکە بە پێکهاتەیەکی زێڕین کە پێکهاتووە لە میسی و ئانسۆ فاتی، دەیەوێت لە سەرەتاوە دەست بە سەر یاریەکەدا بگرێت.
- زیدان کۆتا یاری و کۆتا کاتی خۆی بە کار دەهێنێت.

ئاس:
- لەسەروو گرکانەکەوە.
- یەکەم کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەر،لە ماوەی قەیرانێکی دامەزراوەیی لە ناوخۆی بەرشەلۆنەو وەرزش لە مەدرید.
- پیکێ هێرشدەکاتە سەر بارتۆمیۆ بەهۆی شێوازی هەڵسوکەوتی لەگەڵ میسی.
- سێرجیۆ رامۆس و جۆردێ ئەلبا لە کاتی پێویستدا دەگەن بە یاریەکە.
- کومان:”رامۆس یاریزانێکی گرنگە،لەوانەیە کاریگەری لەسەر یاریەکە هەبێت.
- زیدان:” شتی ناشرین وتراوە، بەڵام من رەخنەم لەخۆم گرتووە بۆ باشتربوون”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کلاسیکۆی ئەمجارە کەمتر بە کلاسیکۆ دەچێت.
- بەرشەلۆنە-ریاڵ مەدرید 5:00.
- یەکەمجارە لە مێژوودا یاری کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوە دەچێت.
- زیدان دوای سەرەتایەکی خراپ لە وەرزەکە و دۆڕانی بە ئەنجامێکی کوشندە لەوانەیە سەر لە ئێوارە سەری بکات بە قوڕدا.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە سەرکردایەتی کومان پرۆژەکەی بەهێزتر بکات و بردنەوە تۆماربکات.
- یانەی بەرشەلۆنەی باسکە بە ئەنجامی 79 بە 72 لە ریاڵ مەدرید دەباتەوە.

مارکا:
- فشار لە دۆخی ئاسایی نوێ.
- ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە دۆخێکی هەستیاردا رووبەڕووی یەکدەبنەوە لە یەکەم یاری خۆیاندا لە کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران.
- رامۆس لە کاتێکی گونجاودا چاکدەبێتەوە لە پێکان و جۆردێ ئەلباش دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


