تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی گۆڕەپان و مه‌یدانی گازی باكوور ئامانجیان یه‌كه‌مه‌كانی عێراقه

یاریزانان لە کاتی راهێناندا
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی گازی باكوور له ئامادەكارییهكانیان بۆ پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن كه وا بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له به‌غدا به‌رێوه‌بچێت .
هه‌یسه‌م حافز راهێنه‌ری تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی گازی باكوور سه‌بارەت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ (SNN Sport) وتی:” وه‌كوو تیپ و به ئامانجی پارێزگاریكردن له توانای كچه یاریزانه‌كانمان ئێمه ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره له راهێنان به‌رده‌وامین ،به‌ڵام بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه زیاتر چڕمان كردووەته‌وه “.
هه‌روه‌ها وتی:” تیپه‌كه‌مان 30 كچه وه‌رزشكاری ئاماده‌یه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه به ئامانجی ده‌ستەبه‌ركردنی پله یه‌كه‌مه‌كانی ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی عێراق”.
وتیشی:” سه‌رباری رێكاره خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا،خۆشبه‌ختانه ئەو رێكارانه ئه‌توانم بڵێم به رێژه‌ی 50% كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر كچه وهرزشكارهكانمان”.
ئه‌و راهێنه‌ره له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته روو كه ته‌نیا گرفتیان نه‌بوونی یاریگایه‌كی تایبه‌تە بۆ راهێنان و خۆشبه‌ختانه به هاوكاری به‌شی به‌هره‌ی وه‌رزشی كه‌ركوك چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌یان کردووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


