بههۆى رووداوێكى هاتووچۆوه كچ و باوكێك گیانیان لهدهستدا

گواستنهوهى تهرمى قوربانیانى رووداوێكى هاتووچۆ لهسهر رێگاى ههڵهبجه سهیدسادق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەرەكی هەڵەبجە سەیدسادق بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك كچ و باوكێك گیانیان لەدەستدا و دایكیشیان بریندار بوو.
سنور حامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر، لەسەر رێگای سەرەكی هەڵەبجە سەیدسادق لەنزیك گوندی ( قاجر ) باوك و كچێك گیانیان لهدهستداوه و دایكهكهش برینداربووه”.
وتیشى: “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، ئەو خێزانە خەڵكی شاری سلێمانین، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، بریندارەكەش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستیپێكردووە”.
دوێنێ ههینى لە هەمان شوێن وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو گەنج و بریندار بوونی دوو كەسی دیكە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



