
ئۆمتیتی
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری توشی پێکان دەبێت و لە تواناکانی ئەو یاریزانە بێبەش دەبێت.
ئۆمتیتی 26 ساڵ لە ماسولکەکانی رانیدا توشی پێکان بووەو بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس ئەو یاریزانە 3 هەفتە دووردەکەوێتەوە.
ئۆمتیتی لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، 287 رۆژ بە پێکانەوە لە یانەکە دوورکەوتووەتەوەو توشی 9 پێکانی جۆراوجۆر بووەو 58 یاری نەیتوانیوە یاری بکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاریزانە بتوانێت بۆ یارییەکانی لالیگا بەشداری بکات، کە لە 20ی حوزەیران دەستپێدەکاتەوە.
ئۆمتیتی یەکێکە لەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە لە لیستی فرۆشراوەکان دایناوەو لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری دەبێت، ئەمەش بەهۆی زۆری پێکان و دابەزینی ئاستییەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


