
زیدان لە کۆنگرەکەی دوای یاریەکە
SNN Sport
لە یاری کلاسیکۆی لالیگا لە هەفتەی حەوتەم، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-1 لێبردەوە.
دوای یاریەکە زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە بردنەوەکە کردوو ستایشی یاریزانەکانی کرد.
زیدان وتی:”لە بەرامبەر رەخنەیەکی زۆر لە ئەم رۆژانەدا، دەبوایە ئارام بین و هاوکار بین و کار بکەین،دڵخۆشم بە یاریزانەکان،ئەمە بردنەوەی تیپەکە بوو، یارییەکی نمونەییمان کرد،من هەموو کات شانازی بە یانەکەمەوە دەکەم،ئێمە دەزانین سێرجیۆ رامۆس چەند گرنگە بۆ تیپەکە، سێ خاڵمان بە دەستهێناو هیچ هەستێکیشی بە ئازار نەکرد”.
دواتر وتی:” من هەرگیز قسە لەسەر ناوبژیوان ناکەم، بەڵام وابزانم شایەنی بردنەوە بووین،ئێمە لێرە نین بۆ بێدەنگکردنی خەڵک، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی کاری خۆمان بکەین، پێکەوە بین و ئەوکارەش ئەمڕۆ کردمان،هەوڵماندا وەکوو تیپێک یارییەکی باش بکەین، ئەوەی گرنگ بوو سێ خاڵمان بە دەستهێنا”.
لە کۆتایدا وتی:” ئێمە لە بیرمان نەچووە چۆن یاری تۆپی پێ بکەین، باش دەزانین، بەڵام هەندێک جار بەرامبەر بە یانە داخراوەکان یاریکردن قورسە، ئەمڕۆ تەنیا سێ خاڵمان بە دەستهێناوەو هیچی تر، دەبێت بیر لە یاری داهاتووش بکەینەوە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
7 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
7 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



