
کومان
SNN Sport
لە یاری کلاسیکۆی لالیگا لە هەفتەی حەوتەم، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-1 پێدۆڕاند.
دوای یاریەکە رۆناڵد کومان راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە شکستەکە کردوو هێرشی کردە سەر ڤار.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:”من لە بڕیاری ناوبژیوان لەسەر لێدانە سزاکە تێناگەم، تێنەگەیشتم ناروون بوو، سەرەڕای ئەوەش ڤار لە یاری پێشوو لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو، بڕیارەکانی ناوبژیوان هەمووکات دژی ئێمە بووە،لە بەرامبەر بە رەخنەکان دەبێت ئارام بین و کار بکەین”.
دواتر وتی:” تێناگەم لە ڤار دژ بە بەرشەلۆنە، لە 5 یاریدا نمونەی زۆر هەن، وەک لێدانی سزا بەرامبەر بە میسی لە یاری سڤییاو خیتافی و ئەمڕۆش دژی ریاڵ مەدرید ، ئێمە شایەنی دۆڕان نەبووین”.
لە بەردەوامی قسەکانی وتی:”یاریزانە لاوەکان بەشێکن لە تیمەکە، دەبوایە ئەم پلانە تاکتیکییە هەڵبژێرین،پلانی ئێمە ئەوە بوو یاریەکە کۆنترۆڵ بکەین، پێگەی میسیمان گۆڕی و گرەوەکەمان لەسەر خێرایی ئانسۆ فاتی بوو، من باکم بەوە نیە بە دوو گۆڵ یان سێ گۆڵ بدۆڕێین، بۆیە گۆڕانکاریمان لە هێرشبردن کرد، وابزانم یارییەکی باشمان ئەنجامدا”.
لە کۆتایدا وتی:”هیوادارم لە رۆژێکدا یەکێک بۆمان روون بکاتەوە ڤار بە چی شێوەیەک لە ئیسپانیا کار دەکات، هەموو بڕیارەکانی ناوبژیوانی ڤار دژی بەرشەلۆنە بوو، رامۆس پاڵی بە لینگلێتەوە نا، لێدانێکی سزای دروست نەبوو،دەبێت ڤار بۆ هەموو یانەکان دادپەرەوەرانە بێت، کاتی لێدانە سزاکە یەکلاکەرەوە بوو،”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



