
حەبیب نورماگمیدۆڤ
SNN Sport
حەبیب نورماگومیدۆڤی روسی و پاڵەوانی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان ufc،بە فەرمی وازهێنانی راگەیاند،ئەمەش پاش بردنەوەکەی لە شەوی رابردوو لە جەستن گەیچی ئەمریکی.
حەبیب لێدوانێکیدا پاش سەرکەوتنەکە بەرامبەر بە گەیچی بە فەرمی وازهێنانی راگەیاند،ئەمەش بە پاساوی لە دەستدانی باوکی، کە راهێنەری بوو بە ناوی عەبدولمەناف کە بەهۆی کۆرۆناوە لە 3ی تەمموزی رابردوو کۆچی دوایی کرد.
حەبیب رایگەیاند” دەیەوێت کاتی زیاتر لە ئێستادا لەگەڵ دایک، بە سەر ببەم”.
لە کۆتایدا پاڵەوانە روسیەکە وتی:” دوو دڵبووم لەم شەڕە بەرامبەر بە گەیچی بەڵام خەونی باوکم بوو”.
دوای بردنەوەکەش کریستیانۆ رۆناڵدۆ پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو پاڵەوانە کردووەو نوسیویەتی:” پیرۆزە براکەم، باوکت شانازیت پێوە دەکات”.
حەبیبی تەمەن 32 ساڵ لە جەولەی دووەمدا گەیچی بەرامبەری خۆی بە دەستەوە دا لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕاتی پاش ئەوەی بە قاچ و دەستەکانی خۆی لە ملی تووند کردوو شەڕەکەی لێبردەوە.
ئەمە بردنەوەی 29ی پاڵەوانە روسیەکە بوو لە مێژوویدا بە بێ هیچ دۆڕانێک،هەرچی گەیچی تەمەن 31 ساڵە، ئەمە دووەمجاری بوو تووشی دۆڕان دەبێت دوای 22 بردنەوە.
View this post on InstagramA post shared by ᴛᴇᴀᴍ Kʜᴀʙɪʙᴀ 🦅 (@team.khabiba) on
A legacy like no other! Thank you @TeamKhabib #UFC254 pic.twitter.com/GGqpGjJluR
— UFC (@ufc) October 24, 2020
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



