بۆسكێتس:نازانم چۆن ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ریاڵ مەدرید ئه‌ژمار كرد

بۆسکێتس
SNN Sport
سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه ره‌خنه‌ی له ئاستی ناوبژیوانی كلاسیكۆ خوان مارتینێز مۆنوێرا گرت ،پاش ئه‌ژماركردنی لێدانێكی سزا بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌و یارییه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی مێرەنگی 3-1 ته‌واو بوو.
پاش یاریەكه بۆسكێتس وتی:” زۆر ئه‌سته‌مە ئه‌م لێدانی سزایه ئه‌ژمار بكرێت ، نازانم ناوبژیوانی یاریه‌كه چۆن ئهژماریكرد ، هه‌ڵه‌یەکی وه‌ك ئەوەی کە له لایه‌ن لینگلێتهوه رووی دا ، لە یاری ریاڵ مەدرید و بیتس روویدا، ده‌بوو لێدانێكی سزا بۆ بیتس له به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید ئه‌ژمار بكرایه بەڵام نەکرا “.
هه‌روه‌ها وتی:” راستی نازانم چۆن ناوبژیوان لێدانی سزای ئه‌ژمار كرد ، هه‌وڵده‌ده‌م تێبگه‌م له‌و پێوه‌رانه‌ی پشتی پێ به‌ستبوو ، به‌ڵام شكست ده‌هێنم له گه‌یشتن بۆ پاساو”.
وتیشی:”یارییه‌كی باشمان پێشكه‌ش كرد ، له زۆربه‌ی كاته‌كانی یاریه‌كه ئێمه باشتر بووین ،به‌ڵام پاش لێدانی سزا هاوسه‌نگیه‌كه گۆڕا و تیپه‌كه‌یان باشتر بوو”.
له كۆتاییدا بۆسكێتس وتی:” له گێمی دووه‌مدا ، چه‌ندین ده‌رفه‌تی ترسناك هه‌بوون ئێمه‌یان ده‌برد بۆ بردنه‌وه ، وه‌كو لێدانه‌كه‌ی فاتی ، لێدانی سه‌ری كۆتینیۆ ، له كۆتاییدا یارییه‌كه‌مان دۆڕاند “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


