
محەمەد شێخ وەهاب
SNN
محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پشکی گۆڕان ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیسی گەرمیان کرد و بە تۆمەتی “ساختەکاری” دەستگیرکرا.
عەلی قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە SNNی راگەیاند: محەمەد شێخ وەهاب بە بڕیاری دادگای قۆرەتوو دەستگیرکراوە بەپێی ماددەی 289 لە یاسای سزادانی عێراقی.
سەبارەت بەوەی کە ئایا کەفالەت دەیگرێتەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی: بە گوێرەی ئەو ماددەیە ئەگەر بەڵگە لەسەر تۆمەتەکەی هەبێت ئەوا کەفالەت نایگرێتەوە.
محەمەد شێخ وەهاب تۆمەتبارە بە ساختەکردن لە پسوڵەکانی دەروازەی پەروێزخان، پێشتریش باوكی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی گۆڕان بەهەمان ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی داوای لە شاهیدحاڵەكانی دۆسیەكە كردبوو وتەكانیان بگۆڕن و لەڕێی سوحڵەوە كێشەكە چارەسەر بكەن
تائێستا لەسەر ئەو دۆسیەی ساختەكردنی پسوڵەی لەدەروازەی پەروێزخان 8 كەس دەستگیركراون و ئەندامەكەی فراكسیۆنی گۆڕانیش تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەكەیە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



