قایمقامی هەولێر: ئەوانەی سەیری کلاسیکۆیان کرد و خۆپارێزییان نەکردبوو سزا دەدرێن

شەقامی ئیسکان فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
SNN- بڕیار محەمەد
قایمقامی هەولێر دەڵێت: “لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکەن دوێنێ ئێوارە لە كاتی بەڕێوەچوونی یاری كلاسیكۆ پابەندی خۆپارێزیی نەبوون لە شەقامی ئیسکان”.
نەبەز عەبدلحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بەSNNی راگەیاند “ماویەكە دەبینین شەوانە كۆبوونەوەی گەنجان لە شوێنە گشتییەكان بەدیدەكرێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆپارێزی، بۆیە لە داهاتوو ئیجرائاتی خۆمان لەگەڵ ئەو كەس و لایەنانە دەكەین، هیوادارین هاووڵاتییانیش هاوكارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەكە كۆنترۆڵبكەین” .
وتیشی: “دوێنێ ئێوارە لە كاتی بەڕێوەچوونی یاری کلاسیکۆ كۆبوونەوەی گەنجان لە شەقامی ئیسکان بەدی كراوە كە زۆرینەیان ماسكیان نەبەستووە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “لە ئێستادا بەڕێوبەرایەتی شاروانی یەك هەڵساون بە دروستكردنی لیژنەیەك بۆ ئیجرائات لەگەڵ ئەو شوێنەی كە گەنجەكان لێی كۆبوونەوەتەوە، هەروەها لە داهاتووش رێگە بە هیچ كۆڕ و كۆبوونەوەیەك نادرێت بەدەر بێت لە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ” .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


