وه‌زیرى خوێندنى باڵا: لە ئێستادا ناتوانین یەکەمەکانی زانکۆ دابمەزرێنین

وه‌زیرى خوێندنى باڵا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
وه‌زیرى خوێندنى باڵا له‌سه‌ردانێكیدا بۆ سنوورى گه‌رمیان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵى خوێندكاران نه‌فه‌وتێت بڕیاریانداوه به شێوازى ئاوێته واته سیسته‌مى ئۆنلاین و خوێندن له نێو زانكۆكان به‌رده‌وامیى به ده‌وام بده‌ن، دەشڵێت: “لە ئێستادا ناتوانن یەکەمەکانی زانکۆ دابمەزرێنن”.
ئه‌مڕۆ د. ئارام محه‌مه‌د وه‌زیرى خوێندنى باڵا سه‌ردانى گه‌رمیانى كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌ى لەگه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و سه‌رۆكى زانكۆ کۆبووەوە و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه سه‌ردانى هه‌موو زانكۆكانى كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادار بن له كێشه و گرفته‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان”.
وتیشى: “بۆ خوێندنى ئه‌مساڵى 2020-2021 وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریدا له نێوان خوێندنى ئۆنلاین و خوێندن له نێو زانكۆكان، خوێندنى ئاوێته هه‌ڵبژێرێت كه به‌شێكى خوێندن به شێوازى ئۆنلاین و به‌شێكیشى وه‌كو ساڵانى رابردوو له نێو زانكۆكان ده‌بێت ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵى خوێندكاران نه‌فه‌وتێت”.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ، وه‌زیرى خوێندنى باڵا وتى: “وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هاوسۆز و پشتگیریكارى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیهمهكانى هه‌موو زانكۆكانى كوردستانن و پێویسته سوود له وزه و توانایان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له ئێستادا له توانایاندا نییه دایانمەزرێنن و له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ن.بۆ دامەزراندنیان”.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه له نێوان خراپ و خراپتردا ناچار بوون خراپه‌كه هه‌ڵبژێرن و به شێوازه‌ى ده‌وامى ئۆنلاین و به‌شێكیشى له نێو كه‌مپه‌كان به‌رده‌وامیی به خوێندنى ئه‌مساڵ بده‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


