ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر جەخت لە رێکارەکانی خۆپارێزی دەکاتەوە

0
672

SNN

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا جەختی لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی کردەوە، بەتایبەت بەستنی ماسک، دەشڵێت: “هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە”.

دەقی بڕیارەکان:

یەکەم/ لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چادێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، ڕاسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

دووەم/ دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

سێیەم/ پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

پێنجەم/ ئەم شوێنانە دادەخرێن:-

)هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان‌، هه‌موو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک)

شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-

(یانه‌ی شه‌وانه‌، نێرگه‌له‌كێشان، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ (بار)، موزیك لایف، ئاهه‌نگی شه‌وانەی یانەکان)

حەوتەم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

هەشتەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، له‌هه‌رشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه‌) رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه‌ ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.

نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

دەیەم/ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.

یانزەهەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.

دوانزەهەم/ سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.

ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this