
لۆگۆی پارتی و پەکەکە
SNNـ بڕیار محەمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە (هێزی رۆژ) و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی دینارتەی سەربە قەزای ئاکرێ ڕوویداوە و تا ئێستاش زەرەر و زیانەکانی نەزانراوە .
ئیبراهیم هادی دانیشتووی ناحیەی دینارتە بە SNNی ڕاگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ كاتێک كاروانێكی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئالۆگۆڕ پێکردن چوونەتە گوندێکی نزیک ناحیەی دینارتە، لەو کاتەدا هێزێکی پەكەكە بە چەكی ئاڕ پی چی ھێرشیان كردووەتە سەر كاروانەكە و دواتر شەڕ دروستبووە.
وتیشی: “بەهۆی ئەوەی هەموو ڕێگاکانی چوون بۆگوندەکە داخراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانی شەڕەکە نەزانراوە و دەنگی هیچ تەقەیەکیش نابیسترێت”.
لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز نزیک لە پەکەکە بڵاویکردۆتەوە “پارتی هێزێکی تایبەتی بەناوی گوڵان کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی مەسرور بارزانی دایە، لەگەڵ چەکی قورس ڕەوانەی ناوچەی گارە کردووە”.
شارۆچکەی دینارتە و دەشتی نەهلێ، لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە ناوچەی ئاکرێ-یە لە پارێزگای دهۆک، بەڵام وەک هەرێم دەکەوێتە نزیک چیای گارە کە وەک هەرێمی گەریلا دەناسرێت.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



