هەورامان گەچێنەیی: چارەنووسی فەڕەنساش هەمان چارەنووسی ئەوانە دەبێت پێشتر دژایەتی ئیسلامیان کردووە

هەورامان گەچێنەیی
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “ئەو ئاگری شەڕەی فەڕەنسا دایگیرساندووە بڕوام وایە رووبەڕوونەوەكان بەرامبەریان بەهێزتر دەکات، هەروەها ئەو كارەش سەرئەنجامەكەی وەكو باقی ئەو كەس وڵاتانەی دیكەیە، كە لە مێژووی ئیسلامدا دژایەتی پێغەمبەری ئیسلامیان كردووە، چییان بەسەر هاتووە، ئەمانیش بەمشێوەیە دەبێت”.
هەورامان حەمەشەریف حمە ڕەشید، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە ئەو وتانەی سەرۆكی فەڕەنسا و ئەو هەڵسوكەوتانەی وڵاتەکەی بەرامبەر موسڵمانان و ئیسلام كە دەیكات، بە تووندی ئیدانە دەكەین و كارێكی شەرمەزارانەیە و ئەو كارەش سەرئەنجامەكەی وەكو باقی ئەو كەس و وڵاتانەی دیكە دەبێت كە لە مێژووی ئیسلامدا دژایەتی پێغەمبەری ئیسلامیان كردووە، بەجۆرێک ئەوان چییان بەسەر هاتووە ئەمانیش بەم شێوەیە دەبن ئەگەر هاتوو بەردەوامبن.
هەورامان گەچێنەیی دەشڵێت: “ئەمڕۆ ئیسلام لە رۆژئاوا رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشچووە و لە هەڵكشانی بەردەوامدایە، بۆیە ئەوان ئەو بەرەوپێشچوونەی ئیسلامیان زۆر بەلاوە قورسە و ئەو ئاگری شەڕەیان داگیرساندووە، بڕواموایە رووبەڕوونەوەكان بەرامبەریان بەهێزتر دەبێت و وڵاتان و حكومەتانی دیكەش لە ناوچەكەدا دەچنە نێو ململنێكانەوە، ئێمەش وەكو موسڵمانان سەرخستنی پێغەمبەری ئیسلام و پشتگیریكردنی موسڵمانان بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین، بەڵام بەداخەوە فەڕەنسا لە كاتێكدا بانگەشە بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤدەكات، بەڵام وادەركەوت بۆ هەموو دونیا كە ئەو بانگەشەیە درۆیەكی روون و ئاشكرایە .
هەفتەی رابردوو ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەڕەنسا رایگەیاندبوو، رووبەڕووی “تیرۆریزمی ئیسلامی” دەوەستنەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەش ئاماژەی بەوە كرد، ئیسلام لە هەموو جیهان لە قەیراندایە ئەم وتانەش هەر زوو كاردانەوەی موسڵمان و وڵاتانی ئیسلامی لێكەوتەوە بەتایبەت کە کاریکاتۆری پێشەوای ئیسلام لە هەندێک شوێنی گشتی پاریس بە ئاشکرا دانران .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


