ئاشكرا بوو حەبیب نورماگومیدۆڤ له رووبهڕووبوونهوهكهی له به‌رامبه‌ر گه‌یچی چەند پارەی وەرگرتووە

جەستن گەیچی و حەبیب نورماگومیدۆڤ
SNN Sport
پێگه‌ی( sport-express) ئه‌و به‌رامبه‌ره داراییه‌ی ئاشكراكرد كه حه‌بیب نورماگومیدۆڤی روسی وه‌ریده‌گرێت، ئەمەش پاش بردنه‌وه‌ی له ركابه‌ره ئه‌مریكیه‌كه‌ی جەستن گەیچی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خولی (UFC 254 )بۆ هونه‌ره جه‌نگییه تێكلاوهكان کە شەوی رابردوو لە وڵاتی ئیماڕات لە شاری ئەبووزەبی ئەنجامدرا.
به پێی پێگه روسیه‌كه بێت حه‌بیب له رێكخراوی( UFC ) سێ ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت لەگەڵ 90 هه‌زار دۆلار بۆ به‌شداریكردنی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه و ناچاركردنی ركابه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ، له‌گه‌ڵ سێ ملیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی تر له مافه‌كانی له په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی.
به‌مه‌ش ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ی پاڵه‌وانه روسیه‌كه به‌ده‌ستی دەهێنێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه، زیاتر له 6 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا ، پێگه‌كه وتی:”گایچی 600 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ 30 هه‌زار دۆلار بۆ به‌شداریكردنی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه و رێژه‌یه‌كی سه‌دی له فرۆشی مافه‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیونی پێدەدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


