
لیرەی تورکی
SNN
ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی و نرخی یەک دۆلار گەیشتە گەشت لیرە، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی دابەزینی بەهای دراوی تورکیایە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یهكشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕە دارایییەکانی تورکیا، یەک دۆلار بەرامبەر بە 7.95 لیرە بوو لە بۆرسەی ئیستەنبوڵ.
ئەمڕۆ دووشهممهش دوای ئهوهی بههای دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە دهستیپێكرد، له کاتژمێر نۆ بەدواوە یەک دۆلار بەرامبەر 8.02 لیرە مامهڵهی پێوه دەکرێت.
دابەزینی بەهای لیرە كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە بەوپێیەی بازاڕەكانی هەرێم و عێراق شوێنی سەرەكی ساغكردنەوەی كاڵاو شمەكی توركین، ئەوەش بۆ هەندێک بووەتە قازانج و بۆ هەندێکی دیکە زیان.
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی بەهاکەی پێشتر ئابووریناسێک بە SNNی وتووە: بەهۆی كاریگەریەكانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری توركیا و هەروەها كەمبونەوەی یەدەگی بانكی ناوەندی توركیا بۆ كەمتر لە 24 ملیار دۆلار هەروەها كورتهێنانی بودجەی توركیا و كەمبونەوەی داهات و زیادبونی خەرجیەكانی و كاریگەری هەڵوێستە سیاسیەكانی توركیا و پەلهاویشتنی بۆ وڵاتانی هەرێمی و ناكۆكی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و یۆنان بەتایبەت لەسەر گەڕان و پشكنینەكانی بۆ گازی سروشتی لەدەریای سپی ناوەڕاست وایكردوە جۆرێك لەڕەشبینی و ناجێگیری لە ئابووری توركیا دروستببێت، سەرجەمی ئەمانەش بونەتە دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی و دراوی وڵاتانی دیكە هاوكات كەمبونەوەی داهاتی كەرتی گەشتیاری لەتوركیا (بە كەرتی سەرەكی ئابووری توركیا ئەژماردەكرێت) وایكردوە بەشێك لە داهاتی حكومەت و هاوڵاتیان کەمبێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


