دابەزینی بەهای لیرەی تورکی کاریگەری لەسەر هەرێم بەجێدەهێڵێت

لیرەی تورکی
SNN-هەڵکەوت سەروەت
دابەزینی بەهای لیرە كاریگەری لەسەرهەرێمی كوردستان و عێراق هەیە بەوپێیەی بازاڕەكانی هەرێم و عێراق شوێنی سەرەكی ساغكردنەوەی كاڵاو شمەكی توركین، ئەوەش بۆ هەندێک بووەتە قازانج و بۆ هەندێکی دیکە زیان.
پسپۆڕی ئابوری بیلا ڕەووف لە لێدوانێکیدا بۆ SNN ڕایگەیاند: دابەزینی بەهای لیرە كاریگەری لەسەرهەرێمی كوردستان و عێراق هەیە بەوپێیەی بازاڕەكانی هەرێم و عێراق شوێنی سەرەكی ساغكردنەوەی كاڵا و شمەكی توركین، بێگومان كاریگەریەكان ئەرێنی و نەرێنیە، لەلایەك سودی هەیە و كڕیاران بەئاسانی و هەرزانتر دەستیان بە كاڵا و شمەكی توركی دەگات و لەلایەك بەهۆی ناجێگیری و بەرزونزمی لیرە دەبێتە زیان بۆ بازرگانان، هاوكات نزمی بەهای لیرە سەرنجی هاووڵاتیان ڕادەكێشێت بۆ كڕینی كە بێگومان دەبێتە زیان بۆیان.
ئەو پسپۆڕە دەربارەی مامەڵەی هاووڵاتیان باسی لەوەکرد: باشترە هاووڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە كڕینی لیرەی توركی و بازرگانان وڵاتی تر بدۆزنەوە بۆكاری بازرگانی كە ئابووری و دراوەكەی جێگیربێت یاخود لە گونجاوترین دەرفەت حساباتی دارایی خۆیان لەگەڵ كۆمپانیا و بازرگانە توركیەكان یەکلابکەنەوە.
ئەو ئابووریناسە سەبارەت بە کاریگەری دابەزینی لیرەی تورکی لەسەر ناوخۆی ئەو وڵاتە وتوویەتی: بێگومان دابەزینی لیرە كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری توركیا دروستدەكات و دەبێتە هۆی بێبەهابونی دراوەكەی و دروستبوونی هەڵاوسان و كشانەوەی وەبەرهێنانی بیانی و كەمبونەوەی هەلی كار و زیادبونی بێكاری.. هتد.
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی بەهاکەشی وتی: بەهۆی كاریگەریەكانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری توركیا و هەروەها كەمبونەوەی یەدەگی بانكی ناوەندی توركیا بۆ كەمتر لە 24 ملیار دۆلار هەروەها كورتهێنانی بودجەی توركیا و كەمبونەوەی داهات و زیادبونی خەرجیەكانی و كاریگەری هەڵوێستە سیاسیەكانی توركیا و پەلهاویشتنی بۆ وڵاتانی هەرێمی و ناكۆكی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و یۆنان بەتایبەت لەسەر گەڕان و پشكنینەكانی بۆ گازی سروشتی لەدەریای سپی ناوەڕاست وایكردوە جۆرێك لەڕەشبینی و ناجێگیری لە ئابووری توركیا دروستببێت، سەرجەمی ئەمانەش بونەتە دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی و دراوی وڵاتانی دیكە هاوكات كەمبونەوەی داهاتی كەرتی گەشتیاری لەتوركیا (بە كەرتی سەرەكی ئابووری توركیا ئەژماردەكرێت) وایكردوە بەشێك لە داهاتی حكومەت و هاوڵاتیان کەمبێتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









