دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق، ڕۆژی دووشەممە دادگاکە تاوتوێی سێ سکاڵای جیاواز دەکات کە لەسەر بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
سکاڵاکان بریتن لە:-
سکاڵای یەکە لەلایەن ئەکبەر غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ تۆمارکراوە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بەوەی ماوەی یاسایی حکومەتی هەرێم تەواو بووە و نابێت دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت.
سکاڵای دووەم لەلایەن رێبوار عەبدولڕەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان تۆمەت و داوای ڕاگرتنی دەسەڵاتەکانی دەکات بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی یاسایی.
سکاڵای سێیەم لەلایەن عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمارکراوە لەسەر سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، کە تێیدا داوای کردووە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ماوەی دەستووریی خۆی تەواو کردووە و پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









