شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت

0
51

SNN-

 پێ بەپێی زانیارییە کەشناسییەکان، لەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و لە ناوەڕاستی هەفتەشەوە شەپۆلێکی سەرانسەریی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری پرووشکەباران هەیە، لەگەڵ کەمێک نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.

سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما (1 بۆ 2) پلە بەرز دەبنەوە.

شەپۆلێکی بەهێز لە عێراق و هەرێم

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرای کردووە، لە ڕۆژی سێشەممەوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و دەستپێکی شەپۆلەکە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەوە دەبێت. شەپۆلەکە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە فراوانتر دەبێت و بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەورەبرووسکە، سەرانسەری ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

 مانگی 11 ساردتر و بەخوڕتر لە ساڵانی ڕابردوو

کەشناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانگی 11ی ئەمساڵ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساردتر دەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو، و تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیە دەبن

ئاستی دابارین

 دابارین بە گشتی لە سەرووی ئاستی ئاسایی دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان بارانی زۆر باش دەبارێت.

تەرزە و لافاو

 لە هەندێک کات و ناوچەی جیاجیادا ئەگەری دروستبوونی لافاو و بارینی تەرزە دەبێت.

دابەشبوونی باران

 ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات، ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک پشکی شێریان لە بارانبارینەکە بەردەکەوێت و بارانی زۆر باشیان لێ دەبارێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this