عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە

0
13

SNN-

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی وتارێکیدا لە سیمینارێکی تایبەت بە ڕۆڵی کەمال خەڕازی لە بونیادنانی کۆدەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا، چەندین پەیامی توندی سەربازی و سیاسی ئاراستەی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند؛ جەنگی ڕەمەزان بووەتە خاڵی وەرچەرخان و هاوکێشە ئەمنییەکانی گۆڕیوە.

وتیشی:  “ئەگەر تۆزقاڵێک عەقڵانییەت هەبێت، جارێکی دیکە هەوڵی کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران نادەنەوە. شەڕ ڕووبدات یان نا، سیاسەتەکانی ئێران وەک خۆیان دەمێننەوە و ناگۆڕێن.”

گۆڕانی هاوکێشەی ئەمنی

“واقیعێکی نوێ لە ناوچەکەدا چەسپاوە و هیچ شتێک ناگەڕێتەوە بۆ پێشوو. جەنگی ڕەمەزان خاڵی وەرچەرخان بوو لە مێژووی ناوچەکەدا و تەواوی پێکهاتە ئەمنییەکانی ژێراوژوور کردووە.“

دۆخی گەرووی هورمز

“بارودۆخ لە گەرووی هورمز بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش جەنگی چل ڕۆژە.”

زیانەکانی ئەمریکا لە جەنگەکەدا

 “لەم شەڕەدا زیاتر لە 80 فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکیمان لەناوبردووە کە زۆربەیان کاتێک لەسەر زەوی بوون بە مووشەک لێیان دراوە. هەروەها نزیکەی تەواوی بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە لەناوبراون و سەدان باڵەخانەیان وێران بوون.”

کۆتاییهاتنی جەنگ

 “ئەم شەڕە دەبێت بە تەواوی و لە سەرجەم بەرەکاندا کۆتایی پێبێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this