دەستەی دەستپاکی: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشووی سەلاحەدین دەرچوو بە تۆمەتی دزینی نزیکەی 3 ملیار دینار

0
95

SNN-

 دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشووی بەشی ژمێریاری لە پارێزگای سەلاحەدین دەرچووە، بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 3 ملیار دینار کە بۆ سووتەمەنیی مۆلیدەکان تەرخانکرابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، تۆمەتبارەکە بەبێ بنەمای یاسایی بڕی (2,975,000,000) دیناری لە لیژنەی کڕینی سووتەمەنی وەرگرتووە و ڕەتی کردووەتەوە بگەڕێنێتەوە، و دادوەری لێکۆڵینەوەش بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.

لە لایەکی ترەوە، دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کرد کە لە فەرمانگەی تەندروستیی سەلاحەدینیش بەهەدەردانی گەورە لە سامانی گشتیدا کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی بەبێ بوونی پێویستی بۆ نەخۆشخانەی دوزخورماتوو دابینکراون و بەبێ بەکارهێنان فڕێ دراونەتە دەرەوە (کە بریتی بوون لە 5 کورسیی خوێنڕاکێشان، 5 ئامێری هێڵکاریی دڵ، حاضنەیەکی تاقیگەیی و 3 ئامێری سەنتەرفیوج).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this