ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئۆباما و ترەمپ
SNN-
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، ڕەخنەی توندی لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گرت و ڕایگەیاند؛ جەنگی ئێران بە تەواوی ناپێویست بوو، جگە لە گیانلەدەستدانی سەربازانی ئەمریکی، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کۆگاکانی مووشەکی ئەمریکا و کەوتنی گەرووی هورمز بۆ ژێر دەسەڵاتی تاران.
ئۆباما لە میانی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە شارۆچکەی کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ، تیشکی خستە سەر زیانە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەو ناکۆکییە و ئاماژەی بەوە کرد، بە تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دەستپێکردنی جەنگەکەدا، جگە لە کوژرانی سەربازانی ئەمریکی و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە، کۆگاکانی مووشەکی وڵاتەکەشیان تووشی کەمیی بەرچاو بوونەتەوە.
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جەختیشی کردەوە، سەرەڕای بانگەشەکانی سەرەتای بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە سەرکەوتنی خێرا، بەڵام ئێستا ئێران دەسەڵات و توانای تەواوی بەسەر گەرووی هورمزدا سەپاندووە، کە ڕێڕەوی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی جیهانە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئۆباما باسی لە کاریگەرییە ئابوورییەکانی ئەم جەنگە کرد لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و جەختی کردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی و کاڵا سەرەکییەکان پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە سەرهەڵدانی ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانەوە هەیە.
لە کۆتاییدا، باراک ئۆباما بەراوردی لە نێوان سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەکەی خۆی و ئیدارەی ترەمپ کرد و ڕەخنەی لە کشانەوەی واشنتن لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 گرت و وتی: “لە ئیدارەکەی ئێمەدا، بەبێ تەقاندنی هیچ مووشەکێک و تەنها لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە توانیبوومان ڕێگری لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بکەین.“
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026لە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









