یاداشتێکی نیگەرانیی شەقامی مسوڵمانی کوردستان، گەیەندرایە کونسوڵخانەی کۆماری فەرەنسا

SNNـ بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ دوو شەممە 26ی تشرینی یەکەم، شاندێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێکی نیگەرانیی و بە نوێنەرایەتی شەقامی مسوڵمانی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری فەرەنسا کرد و لەگەڵیان کۆبووینەوە.
عەبدولستار مەجید، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: فەرەنسا لە ڕابردوودا هەندێ بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی، بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بووە لە دەستی ڕژێمی بەعس و ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵ کردووە، بەڵام وەک میللەتێکی مسوڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژوویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و ڕێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات .
وتیشی “ئێمەی مسوڵمان ئیسلام فێری کردووین کە لەبەرامبەر خراپەی خەڵکدا، کاردانەوەی خراپمان نەبێ و خراپە بە خراپە وەڵام نەدەینەوە، دڵنیابن ئەوان پێغەمبەری ئێمە ناناسن بۆیە بەو ئوسلوبە ناشیرینە تەعبیری لێ دەکەن، ئەگەر بیناسن و لە کەسایەتی و ڕەوشتی بەرزی ڕابمێنن دەگەنە ئەو قەناعەتەی کە دەستبردن بۆ زاتێکی گەورە و بەڕێزی وەک موحەممەد پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت، هەڵەیەکی گەورەیە و لێی پەشیمان دەبنەوە، بەرگریکردنیش لە ئیسلام و کەسایەتی بەرزی پێغەمبەر، بە هەمان ڕەوشتی بەرزی پێغەمبەرانە دەبێت، نەک بە جنێودان و قسەی نەشیاو کە نە لە ئیسلامدا جێی دەبێتەوە نە خوا و پێغەمبەرەکەی پێی ڕازین”.
ڕاشیگەیاند: ڕەنگە خێرێکی گەورە لەم بابەتەدا هەبێت و ئەم ڕووداوە ناشیرینەی کە دڵی هەموومانی ئازارداوە، ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی هۆشیاریی ئەوروپییەکان بەتایبەتیش گەلی فەرەنسا و گەڕانیان بەدوای ڕاستییەکانی ئیسلام.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



