سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نەیتوانی هیچ پرۆژەیەك بۆ هەڵەبجە ڕابگەیەنێت

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران خاوەن دەستەڵاتێكی باڵایە و هاوكات زیاد لە دوو كاتژمێر لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی هەڵەبجە كۆبووەوە، جگە لەوەی دەستەڵات درا بە پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ڕێكخستنەوەی میلاكی فەرمانگەكان بە بێ دامەزراندنی هیچ كەسێك، نەیتوانی هیچ پرۆژەیەك بۆ هەڵەبجە ڕابگەیەنێت.
ئەمڕۆ ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و دوای دوو كاتژمێر لە كۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوە و سەردانەكەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئاشكراكرد.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ بڕیارماندا كە دەستەڵاتی پێویست بدرێت بە پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ئەوەی كێشەی كەمیی میلاك چارەسەر بكات، بەبێ ئەوەی بەڵێنی ئەوە بدات هیچ فەرمانبەرێك بۆ دامودەزگاكانی هەڵەبجە دابمەزرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی نییە، هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بوونی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار بوونی نییە، ئەمانە هەموو كێشەن و دەبێت چارەسەریان بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو گرفتانە دەخەینە بەردەستی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنیان و دەمانەوێت لەماوەی شەش مانگی داهاتوو ئەو گرفتانە چارەسەر بكەین.
لە وەڵامی پرسیارێكی SNN ئاخۆ بۆچی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێنەكردووە، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی وت: “ئێمە ئەمڕۆ بۆ پەسەندكردنی پلانی پەرەپێدانی پارێزگاكان هاتووین بۆ هەڵەبجە کە 11 پرۆژەی بچوك و مام ناوەندە، بەڵام بۆ پرۆژە ستراتیژییەكان ئەوە دەخەینە بەردەستی سەرۆكی حكومەت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


