گەرمیان.. پرۆژه‌ى خانووى فه‌رمانبه‌ران كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه

وێنەی پرۆژەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان نزیكه‌ى سێ هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانى ناوچه‌كه دروستده‌كرێت و به‌پێى خاڵبه‌ندى به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت.
رزگار وه‌هاب له ئیداره‌ى گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیارى دابه‌شكردنى فۆرمى یه‌كه‌ى نیشتهجێوونى فه‌رمانبه‌ران بهSNNى راگه‌یاند؛ پرۆژه‌ى دروستكردنى خانوو بۆ فه‌رمانبه‌رانى كه‌لار مۆڵه‌تى بۆ وه‌رگیراوه و كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌منزیكانه كاره‌كانى ده‌ستپێده‌كات كه شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زاى كه‌لار و ناحیه‌ى رزگارى.
وتیشى: “یه‌كه‌كان ژماره‌یان دوو هه‌زار و 889 یه‌كه‌یه و زۆربه‌یان به شێوازى خانوو و به‌شێكیشیان به شێوه‌ى شوقه دروستده‌كرێن و به پێى خاڵبه‌ندى به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شیده‌كه‌ن”.
رزگار وه‌هاب باسیشى له‌وه‌كرد، پێشتر فۆرم به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه و هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى دیكه یان له وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند بووه، له‌م پرۆژه‌یه مافى به‌شداریكردنى نییه و پرۆژه‌كه بۆ ئه‌وانه‌یه كه پێشتر سوودمه‌ند نه‌بوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



