وێنه:یانه‌ی سه‌رچنار بۆ خولی پله یه‌كی عێراق دوایین یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجامدا

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانه‌ی سه‌رچنار به‌شدار له خولی پله یه‌كی عێراق دوایین ئاماده‌كاری بە یاری دۆستانه بۆ كێبڕكێكانی خوله‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌ختیاری هاوشاری ئه‌نجامداو به نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ یاریه‌كه‌ی به‌سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا.
یانه‌ی سه‌رچنار به‌شدار له خولی پله یه‌كی عێراق، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خوله‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام راهێنه‌ری تیپه‌كه زۆر له‌ئاستی یانەکەی رازییه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه دهیانەوێت ژماره‌یه‌كی قورس بن له خولی پله یه‌كی عێراق و ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن.
یاریه‌كه بۆ راهێنه‌ری سه‌رچنار گرنگ بوو، چونكه ته‌نیا سێ رۆژی ماوه بۆ ركابه‌رییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق، بۆیه راهێنه‌ر له یاریه‌كه‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی به سه‌رجه‌م یاریزانانی ئه‌نجامدا ئەمەش بۆ لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان یاریزانان و دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز.
یانەکە هیچ ده‌رفه‌تی به‌یانه‌ی به‌ختیاری نه‌دا و توانی ده‌ستپێشخه‌ری گۆڵ كردن بكات وگێمی یه‌كه‌می به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێهێنا.
گێمی دووه‌میش به‌هه‌مان سیناریۆ ده‌ستی كرده‌وه و جاریكی تر یانه‌ی سه‌رچنار توانی به‌سێ گۆڵی تر به‌ختیاری هاوشاری به‌سه‌ر بكاته‌وه و شه‌ش جاریش تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بهه‌ژێنێت.
یانه‌ی به‌ختیاری تەنیا گۆڵێكی تۆمار كردوو له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (6-1) گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی سه‌رچنار كۆتایی هات.
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌رچنار ئاماژه به‌وه ده‌دات:” له راستیدا ئێمه به‌هۆی دره‌نگ خۆئامادهكردنمان تا ئێستا توانیومانه سێ یاری دۆستانه ئه‌نجام بده‌ین و تا ئه‌م كاته‌ش، جگه له 14یاریزانی سه‌ره‌كی له تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانی نوێداین بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ین”.
وتیشی:” ده‌بووایه ئێمه زووتر ئاماده‌كارییمان بكردایه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دره‌نگ ده‌ستمان بهئامادهكاری كرد، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌و یاریزانانه‌ی ئێمه هێناومانن هه‌موویان یاریزانی ئاست به‌رزو به‌هێزن و ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كان ته‌نها لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان ده‌وێت”.
یانه‌ی سه‌رچنار یه‌كێكه له یانه به‌شداربووه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی له خولی پلە یه‌كی عێراق شان به‌شانی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ و سلێمانی یاری ده‌كات و ئامانجیشی سه‌ركه‌وتنیه‌تی بۆ قۆناغی داهاتووی خوله‌كه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


