وڵاتانی زلهێزی جیهان چاویان بڕیوەتە غازی سروشتی كوردستان و تا 2025 وەبەرهێنان دەكەن

غازی سروشتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا وڵاتانی جیهان گرنگییان بە كەرتی نەوتداوە بەڵام لە ئێستادا دۆخەكە جیاوازە و وڵاتانی زلهێزی جیهانی چاویان لەوەبەرهینانە لە كەرتی غازی سروشتی كوردستاندا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیای دانەغاز وازی لە كێڵگەیەكی غازی سروشتی میسر هێناوە و ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووەتەوە، شارەیزایانی بواری وزە و نەوتیش باس لە وردەكاری ئەو بابەتە بۆ SNN دەكات.
وریا حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كۆمپانیایانەی كە لە ئێستادا وەبەرهێنان دەكەن لە كەرتی وزە و نەوت و غازی سروشتی كوردستان بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندی و سودی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندی و سودی هاووڵاتیان و حكومەتی هەرێمی كوردستان چونكە سروشتی هەموو كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان بەوجۆرە كە بۆ بەرژەوەندی خۆی و كۆكردنەوەی سەرمایەیەكی زۆر كاردەكات، بۆیە گەڕانەوەی دانەغاز بۆ هەرێمی كوردستان و وازهێنانی لە كیڵگەی میسر ئەوە دەردەخات كە بەرژەوەندییەكانی لە هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە وەك لەوڵاتی میسر.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی كۆمپانیای دانەغاز لە دادگا سەركەوتووبوو لە بردنەوەی بڕی دوو ملیار دۆلار لە حكومەتی هەرێم، ئەمە وایكردووە كە پشكەكانی دانەغاز لە هەرێمی كوردستان زیادبكەن و بیر لەوە بكاتەوە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكات بە تایبەت لە بواری غازی سروشتی چونكە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان زیاتر گرنگی بە غازی سروشتی دەدات وەك لە نەوت و وڵاتانی زلهێزی جیهانیش بەو ئاراستیە هەنگاو دەنێن.
سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی هەرێم، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەریەكە لە وڵاتانی توركیا ڕووسیا و ئەمەریكا چاویان لەسەر غازی سروشتی كوردستانە، بەجۆرێك توركیا خاوەن دوو كیڵگەی گەورەی غازی سروشتی كوردستانە، ڕووسیا خاوەنی ژێرخانی بۆری غازی سروشتی كوردستانە، ئەمەریكییەكانیش لەڕێگەی وەزیری وزەی وڵاتەكەیانەوە پەیوەندیان بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە بە ڕوونی پێیان وتووە كە دەبێت ئەمەریكاش پشكیان هەبێت لە كەرتی غازی سروشتی هەرێم، هاوكات كۆمپانیای دانەغازیش وەك كۆمپانیایەكی ئیماراتی عەرەبی خاوەن پشكێكی گەورەیە، هەموو ئەوانە ئەوەمان پێدەڵێن كە هەرێمی كوردستان خاوەن یەدەگێكی گەورەی غازی سروشتییە و وڵاتانی جیهانیش چاویان لەو یەدەگە گەورەیە بریوە و دەیانەوێت تا ساڵی 2025 وەبەرهێنانی تیادا بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


