
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
لیژنه‌ی هونه‌ری له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق داوای له راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق كرد پرۆگرامێكی شه‌ش مانگه دیاری بكه‌ن، ئەمەش بۆ نەهێشتنی ساختەکردن.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” لیژنه‌ی هونه‌ری له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رانی ههڵبژاردەكانی عێراق بۆ ئاستی ته‌مه‌نه بچووكه‌كان كۆبووەوە، ئەمەش له پێناو به ئاگابوون له سه‌ر ئامادەكارییهكانی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كات”.
رونیكرده‌وه کە كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی شامیل كامل سه‌رۆكی لیژنه‌ی هونه‌ری به‌رێوه‌چوو ، تیایدا جه‌خت له سه‌ر گرنگی پێشكه‌شكردنی پرۆگرامێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له لایه‌ن ستافە هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كان به شێوه‌یه‌ك به‌شداری بكات له راكێشانی پلانی به‌هێز بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ری یاریزانان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بن بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان”.
وتیشی:” لیژنه‌ی هونه‌ری بڕیاریدا به زیادكردنی شیكردنه‌وه‌ی پسپۆر بۆ هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌كان شانبه‌شانی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی بەدیهاتووه له جیهانی تۆپی پێدا و گرنگی گه‌یشتن به كاروانی تۆپی پێی نوێ كه به ته‌كنه‌لۆجیاوه گرێدراوه و شیکردنه‌وه‌ی تیپ و ركابه‌ره‌كان و ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌كان و كاركردن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان”.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه لیژنەکە جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه سووره له سه‌ر نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ساخته‌كردن و دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئاستە ته‌مه‌نه‌كان به ته‌مه‌نی راست كه مسۆگه‌ری به‌رده‌وام بوون ده‌دات ودهرفهتهكان هاوسه‌نگ ده‌كات بۆ به‌هره‌مه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كە لیژنه‌كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنێت كاره‌كانی پرۆژه‌كه ده‌گرێته ده‌ست و كار له سه‌ر هێنانی راوێژكاران و وانه‌بێژانی بیانی ده‌كات بۆ كاركردن له سه‌ر گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌كان”.
ئه‌وه‌شی خسته روو كه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌كان ده‌كات پێكهاتووه له ئه‌سعه‌د لازم سه‌رۆك ، وسام نه‌جیب بڕیاردەری لیژنه و داود عزی سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوان ، ریاز مەزهەر سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری بێچوه‌شێران”.
له كۆتاییدا وتی:” له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه ، لیژنه‌ی هونه‌ری دووپاتی كرده‌وه كار له سه‌ر په‌ره‌پێدان وپاڵپشتیكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ده‌كات به شێوه‌یه‌ك داهاتوویه‌كی پته‌و بۆ تۆپی پێی عێراق مسۆگه‌ر ده‌كات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


