
SNN
گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سایتەکاندا بڵاوبۆتەوە کە تێیدا هاووڵاتییەکی ڕەشپێستی ئەمریکی لە ویلایەتی فلادیلفیا بە 10 فیشەک لەلایەن پۆلیسەوە دەکوژرێت.
پۆلیسی فیلادلفیا رایگەیاند: واڵتەر واڵاس بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیس و رەتیکردووەتەوە خۆی بەدەستەوە بدات، بۆیە ئەوانیش تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە، بەڵام پارێزەری کوژراوەکە دەڵێت “واڵتەر واڵاس بە ناڕەوا کوژراوە، چونکە نەخۆشیی دەروونی هەبووە”.
هەر دوای ئەم رووداوە، چەندین فرۆشگە لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە تاڵان کران، نزیکەی 30 پۆلیس بریندار بوون و دەیان هاووڵاتیش دەستگیر کران. بەرپرسانی شارەکەش داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن پشێوی دروستنەکەن و لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە ئەوەی لە دڵیاندایە دەریببڕن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



