وەزارەتی تەندروستی: لە ئێستادا لە هەموو پارێزگاکان رێژەی پشکنین بۆ کۆرۆنا وەک یەکە

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایدەكات “ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و قەڵەون، دوای تووشبوونیان بە كۆرۆنا زیاتر گیانلەدەستدەدەن”.
ئاسۆ حەوێز وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ SNN دەڵێت: “ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و قەڵەون، دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەمرن وەک ئەوانەی هیچ نەخۆشییەكی تریان نییە”.
دەشڵێت: “هۆكارێكی تری گیانلەدەستدانی نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوە دەگەڕێـتەوە كەسە تووشبووەكە لەگەڵ سەرەتای تووشبوونی بە كۆرۆنا ناچێتە نەخۆشخانە تا ئەو كاتەی دۆخی تەواو تێكدەچێت ئینجا دەچێت ئەو كاتەش ئەگەری مردنی زیاترە لەو كەسانەی كە لەگەڵ سەرەتایی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكە هاتوونەتە نەخۆشخانە”.
وتیشی: “دەتوانین بڵێین لە ئێستادا رۆژانە لەتەواوی پارێزگاكان رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو یەكە، ئێمە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو پێوەرێك هەبوو كە پارێزگاكانمان لە یەكتر جیادەكردەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی یەكسانیی لە رێژەی پشكنینەكان، ژمارەی تووشبووانیش وەكو یەكترن” .
داواشدەکات ئەو هاووڵاتییانەی ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە سەردانی بانكی خوێنی پارێزگاكان بكەن و پلازما ببەخشن بۆ ئەوەی ژیانی كەسێكی تر رزگار بكەن، چونكە بەشێك لە نەخۆشەكان پێویستیان بە پلازمای خوێن هەیە .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



