سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ SNN: ئێمە تەنها پشتگیری وەڵامی وەزیرەكەی خۆمانمان كردووە

پەرلەمانی-کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “بۆیە دەنگماندا بە وەڵامەكانی حكومەت كە بۆ پەرلەمانی ناردووە، چونكە لە حكومەت بەشدارین و تەنها دەنگیشمان بە وەڵامی وەزیری دارایی داوە”.
گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: بەشداری ئێمە لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێمە بەشدارین لە پێكهێنانی حكومەت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا دەنگماندا كە وەزیری دارایی لە بزوتنەوەی گۆڕانە و پشتگیری و دەنگمان بە وەڵامەكەی ئەو داوە، چونكە پێمانوایە وەزیری دارایی لەم كابینەیەدا بەرپرس نییە لەو كەموكورتی و كەمی موچە و قەیرانی داراییەی كە لە كوردستان هەیە، بەڵكو ئەوەی كە هەیە دەرئەنجامی 29 ساڵی حكومڕانی ڕابردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، من هەرگیز نەموتووە پشتیوانی لە وەڵامەكەی (مەسروربارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەم، بەڵكو من وتومە پشتیوانی لەوەزیرەكەی خۆم دەكەم كە لەم نەهامەتییەدایە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە وەڵامەكەی وەزیری داراییمان بەلاوە بڕوا پێهێنەر بووە، هەروەك پەرلەمانتارانی پارتیش وەڵامەكانی سەرۆكی حكومەتیان بەلاوە بڕواپێهێنەر بووە و پەرلەمانتارانی یەكێتیش وەڵامەكانی جێگری سەرۆكی حكومەتیان بەلاوە بڕواپێهێنەر بوو.
دوێنێ لە دانیشتنێکیدا پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتار وەڵامەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی قبوڵکرد، بەمەش پرساندنی سەرۆکایەتی حکومەت و وەزیری دارایی ئەنجام نەدرا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



