وەزیری كشتوكاڵ بۆ SNN: فێستیڤاڵی هەنار بەنێودەوڵەتی دەكەین

كردنهوهى فێستیڤاڵى ههنار و پایز له ههڵهبجه لهلایهن وهزیرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاوى حكومهتى ههرێمهوه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدهگهیهنێت: ساڵی رابردوو پلانمان دانابوو كە فێستیڤاڵی هەنار بەنێودەوڵەتی بكەین، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەردەوامی قەیرانی دارایی و چەند گرفتێكی دیكەوە نەمانتوانی ئەمساڵ ئەوە بكەین، دهشڵێت: “بەدڵنیاییەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی فێستیڤاڵی هەنار”.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بەخۆشحاڵییەوە بۆ ساڵی دووەمە كە بەشداری لەوەها فێستیڤاڵێكی گەورە و ناوازە دەكەم لە شاری هەڵەبجە، بەهۆی ئەم فێستیڤاڵەوە بازاڕێكی لەبار بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران رەخساوە، بۆیە هەر ساڵی رابردوو بیرمان لەوەكردەوە كە دەبێت ئەم فێستیڤاڵە زیاتر فراوانتر بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە پێشنیاریان كرد فێستیڤاڵی هەنار بەنێودەوڵەتی بكەین”.
وتیشى: “هەر لە ساڵی رابردووەوە ئەو بیرۆكەیەمان خستە ناو پلان و بەرنامەی كاری خۆمانەوە بۆ ئەوەی بتوانین بۆ ئەمساڵ فێستیڤاڵی هەنار بەنێودەوڵەتی بكەین، بەڵام بەداخەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنوورەكان و بەردەوامی قەیرانی دارایی و هەندێك كێشە و گرفتی دیكە نەمانتوانی ئەمساڵ ئەو كارە بكەین”.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “هەوڵەكانمان بەردەوامی هەیە بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا فێستیڤاڵی هەنار بەنێودەوڵەتی بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و تۆڕی رێكخراوەكان و جوتیاران هەماهەنگی تەواو دەكەین، هاوكات لەسەر ئاستی دەرەوەش پێویستمان بە هەماهەنگی هەیە بۆ كارئاسانی هاتنی گەشتیاران و كۆمپانیا بیانییەكان بۆ وەبەرهێنان لەبوارە جیاوازەكانی كشتوكاڵ”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


