وه‌ك رێزێك بۆ دایكی حه‌بیب ره‌تیكرده‌وه ئازاری گەیچی بدات

حەبیب و گەیچی
SNN Sport
حه‌بیب نورماگمیدۆڤی ئه‌ستێره‌ی روسی و پاڵه‌وانی جیهان له وه‌رزشی هونه‌ره جه‌نگییه‌كان، پێیباشتربوو كۆتایی بهێنێت به دوایین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ركابه‌ره ئه‌مریكیه‌كه‌ی جەستین گەیچی كۆیكردبووه به شێوه‌یه‌ك هه‌ستی هه‌مووان ئازار نه‌دات به تایبه‌تی دایكی كه سه‌یری رووبهڕووبوونهوهكهی ده‌كرد له ته‌له‌فزیۆندا.
حه‌بیب نورماگومیدۆڤ ته‌واوكردنی رووبهڕووبوونهكهی به لێدانی كوشنده هه‌ڵبژارد ، له رێگه‌ی گرتنی جەستنی ركابه‌ری و خنكاندنی به شێوه‌یه‌ك وای لێبكات راسته‌وخۆ هۆشی له ده‌ستبدات ، ئه‌مه‌ش وای له ناوبژیوان كرد بڕیار بدات به كۆتایی پێهێنانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه و راگه‌یاندنی بردنهوهکە ،كه دوایین بوو بۆ ئه‌ستێره روسیه‌كه و وازهێنانی له وه‌رزشی هونه‌ره جه‌نگییه تێكڵاوهكان راگه‌یاند ،پاش ئه‌وه‌ی 29 بردنه‌وه‌ی له سه‌ر یه‌كی تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
“دی سی “یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی حه‌بیب نورماگومیدۆڤ له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ پرۆگرامی رۆژنامه‌نووسی حه‌لوانی بەناوبانگ له كه‌ندا ئاشكرایكرد کە حەبیب پێی وتووە چی دەکات له‌كاتی رووبهڕووبوونهوهكهی له‌گه‌ڵ جەستن گەچی ئه‌مریكی له دیداری پاڵه‌وانێتی هونه‌ر جه‌نگییه تێكڵاوهكان كه رێكخراوی “ی‌و ئێف سی”. رێكیخستبوو.
ئەم هاوڕێی حەبیب دەڵێت:” حه‌بیب نورماگمیدۆڤ پێی وتم كه سه‌یری هه‌موو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی كردووه كه جەستن گەیچی ئه‌نجامیداون پێش راگه‌یاندنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌یان و هه‌ستانی ركابه‌ره‌كه‌ی به دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌موو جوڵه‌كان له زۆربه‌ی یارییه‌كان ئاشكراكرد ، بۆیه پلانێكی دانا بۆ گۆرینی ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داده‌ڕشت له ماوه‌ی كه‌مپی راهێنانی”.
وتیشی:”حەبیب پاش بردنه‌وه‌ی له گەیچی پێی وتم كه بۆچوونی گۆڕی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له میانه‌یدا هه‌ڵده‌ستێت بە جێبه‌جێكردنی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ، وای بۆ چوو كه خنكاندنی سێگۆشەی خێرای هه‌ڵبژارد له جیاتی گرتنی ده‌ستی كه ڕه‌نگه بشكێت به هۆی هێزی فشار ،چونكه نایه‌وێت ئازاری ئهمریكیهكه بدات له به‌رده‌م دایكی ، ئه‌ویش ئهوشێوهیەیە كه باوكی كۆچكردووی حهزیلێدهكرد”.
له كۆتاییدا هاوڕێی پاڵه‌وانه روسیه‌كه وتی:” حه‌بیب پێی وتین كه نایەوێت ئازاری ركابه‌ره‌كه‌ی جەستن گەیچی له به‌رده‌م دایكی بدات ، بۆیه بریارمدا به به‌كارهێنانی شێوه‌ی سێگۆشه له خنكاندنی وای لێبێت هۆشی له ده‌ستبدات و هه‌ندێك بخه‌وێت ،چونكه هه‌ڵده‌ستێته‌وه و سه‌لامه‌ت ده‌بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


