
بەغدا
SNN
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەرهەمهێنەرێکی گرنگی وەکو عێراق ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس پێشێل بکات، دەوڵەتانی دیکەی بەرهەمهێنەریش دەیانەوێت هەمان شت دووبارە بکەنەوە”.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق سێیەم سەرچاوەی گەورەی نەوتە لە جیهاندا، ئێستا وڵاتەکە ڕووبەڕووی مەترسی داڕمانی ئابووری بووەتەوە لەداوی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە و خواست لەسەر نەوت کەمبووەوە لە جیهاندا بەمەش نرخی نەوت دابەزی، ئەم قەیرانە کاریگەری کردووەتە سەر ئابووریی عێراق تا ئاستێک حکومەت توانای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی نییە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و بەمەش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستیان پێکردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسە ئەمریکییەکە: “بەهۆی ئەوەی عێراق یەکێکە لە پێنج دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئۆپیک پێناچێت پێشێلکاری لە ڕێککەوتننامەکەدا بکات، لە حاڵەتێکی لەوجۆرەدا سعودییە دەتوانێت بە سەرکەوتووی بەردەوامیی بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بدات بۆ ڕاگرتنی نرخی نەوت.
پێشتر عێراق چەندینجار هەوڵیدابوو کە تەنیا ساڵی 2020 پابەندبێت بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی نەوتەوە و ساڵی داهاتوو بتوانێت وەبەرهێنان زیادتربکات، بەڵام ئۆپیک پڵەس هیچ وەڵامێکی ئەرێنیان نەدایە عیراق.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



