
وێنەی ساتی هێرشەکە
SNN
هەریەک لە ڤاتیکان و دامەزراوەی ئەزهەر پێکەوە سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی شاری نیس دەکەن لە فەڕەنسا کە بووەهۆی کوژرانی 3 هاووڵاتی ئەو وڵاتە پاش بە ئامانجگرتنی کەنیسەیەک.
ڤاتیکان لەسەر هێرشەکە دەڵێت: “نابێت بەهیچ شێوەیەک کاری تیرۆریستی لە کەس قبوڵ بکرێت، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو کارانە لەگەڵ عورفی ئیسلام یەک ناگرنەوە”.
ماتیۆ برۆنی وتەبێژی ڤاتیکان لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت: “هێرشەکەی ئەمڕۆ مردنی لە شوێنێکی پاک و ئاشتی ئامێزدا ناشتووە، ئەم ساتانە ساتی ئازار و ئێشن”.
لایخۆیەوە دامەزراوەی ئەزهەر لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند “هیچ بیانوویەک بۆ ئەم کارە قێزەونانە نییە، ئەم کردەوانە لەگەڵ ئیسلام نایەنەوە و بەدەرن لە نامەی ئاشتی”.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ناو كه‌نیسه‌ى نۆتردام له شارى نیس له باشوورى فه‌ڕه‌نسا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
كریستیان ئیستخۆسى، پارێزگارى نیس له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: “هێرشه‌كه تیرۆریستییه و هێرشكارهكهش به بریندارى ده‌ستگیركراوه، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



