بارى ته‌ماته‌ى خراپ جوڵه‌ى بازرگانى لە مەرزی پەروێزخان راگرتووە

مەرزی پەروێزخان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له مه‌رزى په‌روێزخان به‌هۆى 46 بارى ته‌ماته‌ى خراپبوو كه له پشكنین ده‌رنه‌چووه، شۆفێران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه ئێران وه‌ریده‌گرێته‌وه و نه له مه‌رزه‌كه‌ش ته‌له‌ف ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه جوڵه‌ى بازرگانیان وه‌ستاندوه.
ناسر مه‌جید شۆفێر له مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند؛ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك نزیكه‌ى 46 بارى ته‌ماته كه له وڵاتى ئێرانه‌وه هاوردە كراوه له مه‌رزى په‌روێزخان راگیراون ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له پشكنین ده‌رنه‌چووه و رێگه‌ى پێنه‌دراوه بێنه هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
وتیشى: وه‌كو شوفێرانى بارهه‌ڵگره‌كان دوێنێ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و مه‌رزه‌كه‌یان له جوڵه‌ى بازرگانى راگرت، چونكه بارهه‌ڵگره‌كانیان له مه‌رزه‌كه راگیراوه و ته‌ماته‌كه ئێران وه‌ریناگرێته‌وه و كاربه‌ده‌ستانى مه‌رزه‌كه ته‌له‌فى ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى له‌كاركه‌وتنى ئۆتۆمبیله‌كانیان كه هه‌موویان كاسبكارن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: تاوه‌كو ئێستا كێشه‌كه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ئه‌مڕۆش ده‌وامى مه‌رز نه‌بووه و جوڵه‌ى بازرگانى وه‌ستاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند: دوێنێ شاندێك له وڵاتى ئێرانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته هاتوونه‌ته مه‌رزى په‌روێزخان له سه‌ر باره ته‌ماته‌كان و هه‌روه‌ها مریشكى به‌ستوو قسه‌یان كردووه و بڕیار وایه چاره‌سه‌رى گرفته‌كه بكه‌ن و پێده‌چێت ئه‌و باره ته‌ماتانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاتى ئێران.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بۆچى ده‌وام له مه‌رزى په‌روێزخان نه‌بووه، وتى په‌یوه‌ندى به یادى له دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه‌وه هه‌یه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



