ماکرۆن: وڵاتەکەمان لەلایەن تیرۆریزمی ئیسلامەوە هێرشی کرایە سەر

ماکرۆن
SNN
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “ولاتەکەمان لەلایەن تیرۆری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر، ئەوە نیشانەی ئەوەیە ئێمە باوەڕمان بە ئازادی هەیە و خۆمان تەسلیمی تیرۆر نەکردووە”.
ماکرۆن لەشوێنی هێرشەکەی نیس کە کڵێسایەکی تێدا کرایە ئامانج و سێ کەس کوژران، رایگەیاند “هێز و پاسەوانی زیاتر لە کڵێسا و شوێنە گشتییەکان دادەنێین و ئاسایشی خوێندنگەکانیش دابیندەکەین”.
ماکرۆن وتیشی: “لە فەڕەنسا تایەفەگەری و دەستە و تاقم نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە یەک نەتەوە و گەلن و دەبێت پارێزگاریی لە بەهاکانی ئازادی بکەن”.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ناو كه‌نیسه‌ى نۆتردام له شارى نیس له باشوورى فه‌ڕه‌نسا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
كریستیان ئیستخۆسى، پارێزگارى نیس له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: “هێرشه‌كه تیرۆریستییه و هێرشكارهكهش به بریندارى ده‌ستگیركراوه، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



