بۆچی ترەمپ و بایدن لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانیاندا باسی عێراق ناکەن؟

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن
SNN
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری باسنەکردنی عێراق لەلایەن هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە ئاشکرا دەکات.
عامر فایز دەڵێت: “لەبەرئەوەی ترەمپ شکستی زۆری لە پرسی عێراقدا هێناوە، نایەوێت لە کەمپەینەکەیدا بیوروژێنێت، چونکە لە شەقامی ئەمریکیدا بە خراپ بەسەریدا دەشکێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “ئەوەی پەیوەندیشی هەیە بە جۆ بایدن-ەوە ناوبراو پێشتر خاوەنی بیرۆکەی دابەشکردنی عێراق بووە بۆ سێ هەرێم، کە پرۆژەیەک بوو لەسەر بنەمای تایفی داڕێژرابوو، وەک خۆی دەڵێت”.
ئاماژە بەوەشدەکات “بایدن گەر باسی عێراق بکات، ئەو پرسە دەوروژێنێتەوە لە دیدی ئەمریکییەکاندا، بۆیە ئەوەش لە بەرژەوەندی بایدن نابێت”.
فایز دەڵێت: “رەنگە پرسی کشانەوە یان مانەوەی سوپاش لە عێراق پرسێکی قورس بێت بۆ ئەمریکییەکان، بۆیە رەنگە هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتبن کە باسی عێراق نەکەن لە پڕوپاگەندەکانیاندا”.
پێشتریش گۆڤاری فۆڕێن پۆڵسی باسی ئەوەی کردبوو کە دۆسیەی عێراق لە مشتومڕەکانی ترەمپ و بایدندا بوونی نییە و کەم باسی لێوە دەکرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



