راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بێچوه‌شێرانی عێراق بیر له تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی پارێزگاكان ده‌كات

راهێنەر و یاریزانەکان
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
حه‌سه‌ن كه‌مال راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی بێچوه‌شێرانی عێراق بیر له تاقیکردنەوەی یاریزانی نوێ دەکاتەوە له پارێزگاكانی تری عێراق وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێنانیان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
حه‌سه‌ن كه‌مال راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بێچووه‌شێرانی عێراق له لێدوانێكیدا کە میدیا عیراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وتی:” هه‌ڵبژارده‌كه راهێنان ده‌كات به ئه‌نجامدانی سێ یه‌كه‌ی راهێنان له هه‌فته‌یەكدا به پێی پرۆگرامێك دامناوه ، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی شایسته‌ی ده‌ره‌كی نزیك “.
هه‌روه‌ها وتی:” ژماره‌یه‌كی باشمان له یاریزانانی نوێی له دایكبووی 2006 و 2007 تاقیكرده‌وه و راستیه‌كه‌شی تا ئێستا یاریزانێكم نه‌بینی ئاستی هاوته‌ریبی توانای ئه‌و یاریزانانه بێت كه هه‌ڵمانبژاردوون ، به تایبه‌تی كه یاریزانانمان پێشتر به‌شدارییان كردووه له كه‌مپی ناوخۆی و ده‌ره‌كی و به شێوه‌یه‌كی باش توانا هونه‌رییه‌كانیان ده‌زانین ، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له دایكبوونهكانیان راستییه ،پاش ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیابووین له ماوه‌یه‌كی درێژی لێكۆڵێنه‌وه و پرسیاركردن دەربارەی تەمەنیان “.
روونیكرده‌وه ” بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تاقیكردنه‌وه بۆ یاریزانانی پارێزگاكان به ته‌نیا ، به هیوای هه‌ڵبژاردنی به‌هره‌مه‌ندان لێیان و هێنانیان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه”.
له كۆتاییدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بێچووه‌شێرانی عێراق وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه رایسپاردین به گرنگی نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ساخته‌كردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێك كە گومانی له سه‌ره ، ئه‌مه‌ش ناوهڕۆكمانه و جه‌نگمان له دژی ساخته‌كردن ئه‌نجامدا له یه‌كه‌م رۆژماندا له‌و ئه‌ركه‌دا “.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


