
کۆچبەران
SNN
میدیای تورکیا رایدەگەیەنێت، نۆ کۆچبەری عێراقی لە پارێزگای وان دەستگیرکراون، روون نییە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن یاخود نا.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی ئەرجیش ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بارهەڵگرێک وەستێندرا و دوای پشکنینی؛ ١٧٠ کۆچبەری ئەفغانستانی، ٢٦ کۆچبەری پاکستانی، نۆ کۆچبەری عێراقی، چوار کۆچبەری بەنگلادیشی و کۆچبەرێکی ئۆزبەکستانی دەستگیرکران کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیا.
دواتر کۆچبەرەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای وان و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەر کراوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


