ئه‌ڵمانیا مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق تاوه‌كو 2022 درێژ كرده‌وه

سه‌ربازێكى ئه‌ڵمانى له عێراق | فۆتۆ: FT
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كرد، بڕیارماندا به درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان بۆ 15 مانگى تر له عێراق.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیاكانى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زارى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا پاش گفتویهكى زۆر بڕیاریداوه مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بۆ ماوه‌ى 15 مانگ واته تاوه‌كو كۆتایی مانگى كانونى دووه‌مى 2022 له عێراق درێژ بكاته‌وه، به مه‌رجێك رێژه‌ى سه‌ربازه‌كانیان زیاتر نه‌كرێت”.
نیلیس شغیمد، سیاسه‌تمه‌دارى پارتى دیمو‌كراتى ئه‌ڵمانیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “راسته داعش رووخێنراوه، به‌ڵام هێشتاش چالاكن و ده‌توانن هێرش بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌یبینین رۆژانه له عێراق رووده‌دات”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ى كه باسم كرد پێویسته ئه‌ڵمانیا هێزه‌كه‌ى له عێراق بهێڵێته‌وه، تاوه‌كو بتوانێت ئاسایشى عێراق بپارێزێت، چونكه بۆ ئه‌ڵمانیا عێراق وڵاتیكى گرنگه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ژوغێن هاغت، سیاسه‌تمه‌دار له پارته‌كه‌ى ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: “پێویسته هێزه‌كانمان هاوشانى هێزه‌كانى عێراق به‌شداربن له له‌ناوبردنى داعش و به‌هێزكردنى ئارامى و ئاسایشى ئه‌و وڵاته”.
مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له عێراق له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشدایه به رێبه‌رى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
52 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
52 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



