گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاوڵاتیانی کورد و عەرەبی هاوردە لە کەرکوک دروستبوو

داقوق
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه له سنوورى كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده به پشتیوانى هێزێكى سه‌ربازى چوونه‌ته ناوچه‌ى حه‌فته‌غار بۆ جوتكردن و كێڵاندنى زه‌ویی كورده‌كان و به‌هۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزى كه‌وته‌وه و هه‌رچه‌نده عه‌ره‌به‌كان داواىان کردووە رێگەیان پێبدرێت نیوەی زەوییەکان بۆ کاری کشتوکاڵی بەکاربهێنن، بەڵام هاوڵاتیانی كورد ڕه‌تیانكردوه‌ته‌وه.
ئبراهیم ناسیح دانیشتووى سنوورى حه‌فته‌غار به SNNى راگه‌یاند؛ ئه‌مرۆ هه‌ینى له سنوورى داقوق ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده به چوار تراكتۆر و به پاڵپشتى هێزێكى سه‌ربازى سوپاى عێراق چوونه سه‌ر گوندى حه‌فته‌غار بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وى ئه‌و سنووره بكێڵن.
وتیشى: له لایه‌ن هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌وه رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه و گرژى و ئاڵۆزى دروستبووە و دواتر به‌رپرسانى كورد له به‌غدا ئاگاداركرانه‌وه له لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌كه‌وه عه‌ره‌به‌كان دورخرانه‌وه، به‌شێك له هاووڵاتییه كورده‌كانیش بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به‌و گرژی و ئاڵۆزییه بهێنن.
ئه‌و گوند نشینه راشیگه‌یاند: كورده‌كان خالد شوانى و ژماره‌یه‌كى به‌رپرسى كوردیان له‌م گرفته ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ده‌یانه‌وێت زه‌وى كورده‌كان به‌كاربهێنن ئه‌وانیش پێیان باش بووه کۆبوونەوەیەک له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ڕێکبخەن، تا بتوانن چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى بۆ بدۆزنه‌وه.
ئیبراهیم ناسیح باسیشى له‌وه‌كرد: عه‌ره‌به هاورده‌كان ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى بۆیان ده‌ركه‌وت كورده‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێناده‌ن زه‌وییه‌كانیان به‌كاربهێنن، بۆیه پێشنیارى ئه‌وه‌یان كردووه زه‌وییه‌كان نیوه به نیوه كورد و عه‌ره‌ب سودى لێ ببینێت، به‌ڵام كوردى ناوچه‌كه رازى نه‌بووه چونكه ئه‌و عه‌ره‌بانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و زه‌وییانه‌وه نییه و سه‌دان ساڵه كورد تێیدا نیشته‌جێیه.
ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەی تەعریب لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان بوونی هەیە و بەشێک لە به‌رپرسانى ئیدارى و سه‌ربازى له ناوچه‌كه‌ش پشتگیرى له عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



