
کەشتییەکی نەوتی ئێران بەرەو ڤەنزوێلا
SNN
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئەو نەوتەی ئێرانی فرۆشت کە بە چوار کەشتی بەرەو ڤەنزوێلا دەڕۆشت و لەرێگادا دەستیبەسەرداگرت.
رۆژنامە ئەمریکیەکە لە زاری وەزارەتی دادی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو نەوتەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بە 40 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
لە مانگی ئابی رابردوودا ئەمریکا دەستی بەسەر چوار کەشتی نەوتهەڵگری ئێراندا گرت بە ناوەکانی (لونا، باندی، بێلا، بیرینگ) کە سوتەمەنیەکەی بۆ ڤەنزوێلا دەگوازرایەوە.
لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتیانە، پێشتر رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردبووەوە “بەرپرسانی ئەمریکا بەوەوە ناوەستن کە تەنیا دەستبسەر کەشتییەکانی ئێراندا بگرن، بەڵکو مەرامیانە داهاتی گواستنەوەی سووتەمەنیش لەئێران وشک بکەن و کاری گواستنەوەی دەریاوانی لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت لەداهاتوودا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


