میگان راپینۆ : پێویسته رۆناڵدۆ و میسی كاربۆ نه‌هێشتنی ره‌گه‌ز په‌رەستی بكه‌ن

میسی،رۆنالدۆ، میگا-راپینۆ
SNN Sport
میگان راپینۆ كچه یاریزانی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته له سه‌ر لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ( هاندەرە زۆرەکەیان به‌كاربهێنن بۆ یارمه‌تیدان له نه‌هێشتنی رەگهزپهرەستی.
راپینۆ وتی:” ده‌توانن كاری زۆر بكه‌ن ئه‌گه‌ر بریاربده‌ن ئاستی گه‌وره‌یان له هاندەرانیان به‌كاربهێنن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی رهگهزپهرەستی ،بۆ نمونه ، من باسی له به‌ركردنی درێسی Black Lives Matter،من باس له قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌م”.
هه‌روه‌ها له سه‌ر یاریزان كیلیان مباپی وتی:” هیوادارم له‌و كاریگه‌رییه تێبگات كه ده‌توانێت دروستی بكات و چۆن ده‌كرێت ئه‌و كاریگه‌رییه گه‌وره بێت سه‌باره‌ت به ئەو ، هاته ئه‌م جیهانه به دیارییه‌كی نا ئاسایی رێگه‌ی ده‌دات كه ژیانێكی نا ئاسایی و خۆشگوزه‌ران بژی ،ره‌نگه بتوانێت كه پرسیار له خۆی بكات چۆن هاوسه‌نگی هه‌ڵسه‌نگێنێت وچۆن ئیلهامی لاوان بدات ، هیوادارم كه تێبگات چۆن ده‌توانێت جیهان بگۆرێت و ئه‌و ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌كی پووچ نیه ، له هه‌ندێ كاتدا بریاردهدەیت كه بۆخۆت جیهان بگۆریت ، ئەگه‌ر بته‌وێت ببیته پاشا ،ببه باشترین پاش كه بتوانیت ببیت .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


