سێ پەرلەمانتارى کورد نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەن

ئامینە کاکە باوە
SNN
سێ پەرلەمانتاری سویدی لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئە پەرلەمانتارانە دەڵین “هەڵکشانی ژمارەی دەستگیرکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی فەزای دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان”.
ئەو پەرلەمانتارانە داوای ئازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و گشت ئەو ڕۆژنامەوانانەی دیکە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە ئێستا دەستگیرکراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەکانیان”.
هەریەک لە ئامینە کاکە باوە ئەندامی پەرلەمانی سوید، سۆسیالیستی سەربەخۆ و مارگەرێتا سێدەرفێلت، ئەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی مۆدێرات، ئوللێ تورێل، ئەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی سوسیال دیموکرات ڕایدەگەیەنن” هەڵکشانی ژمارەی دەستگیرکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی فەزای دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان”.
دەقی نامەکە:
نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی
لە وڵاتی سوید پشتیوانییەك بەرچاو بۆ مافەکانی گەلی کورد هەیە. لە هەمان کاتدا نیگەرانییەك سەبارەت بە دەستگیرکردن و بەکارهێنانی توند و تیژی دژی ڕۆژنامەوان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان هەیە.
هەڵکشانی ژمارەی دەسەتگیرکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی و بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی رۆژنامەوانان و داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ بۆتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی فەزای دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.
ئێمەی پەرلەمەنتارانی سویدی، کە ساڵانێکی زۆرە داکۆکی لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکەین، داوای ئازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و گشت ئەو ڕۆژنامەوانانەی دیکە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە ئێستا دەستگیرکراون و لە زیندانن لە بەر ڕا و بۆچونەکانیان.
ستۆکهۆلم، ٣١/١٠/٢٠٢٠
ئامینە کاکەباوە، ئەندامی پەرلەمانی سوید، سۆسیالیستی سەربەخۆ.
مارگەرێتا سێدەرفێلت، ئەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی مۆدێرات.
ئوللێ تورێل، ئەندامی پەرلەمانی سوید، لە پارتی سوسیال دیموکرات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


