
نهجمهدین كهریم، پارێزگارى پێشووى كهركوك
SNN
كهمێك لهمهوبهر نووسینگهى راگهیاندنى نهجمهدین كهریم پارێزگارى پێشووى كهركوك رایگهیاند: دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند رۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین كۆچى دوایی كرد.
دهقى راگهیهنراوهكه
ئێستا رۆژی ھەینی کاتژمێر ١١ەی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
(یا ایتها النفس المطمئنة ارجعی الی ربک راظیة مرظیة فادخلی فی عبادی و ادخلی جنتی)
هاونیشتمانیانی ئازیز لە کەرکوک و کوردستان …
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك،
ئێستا رۆژی ھەینی کاتژمێر ١١ەی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد. هاوکات ئاشکرای دەکەین، کە لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت ، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز. بەڕێز دکتۆر نەجمەین، پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت. خانەوادەی دكتۆر نەجمەدین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هەموو لایەك دەردەبرن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە خەمی تەندروستی خواڵێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین بوونە.
((انا لله و انا الیه راجعون))
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


