
وێنەی ساتی هێرشەکە
کەسێکی دیکە بە تۆمەتی هێرشەکەی نیس دەستگیرکرا
SNN
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “دوێنێ هەینی هێزەکانیان کەسی سێیەمیان دەستگیر کردووە کە پەیوەندی بە هێرشەکەی شاری نیس-ەوە هەیە”.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو له‌ناو كه‌نیسه‌ى نۆتردام له شارى نیس له باشوورى فه‌ڕه‌نسا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
داواکاری گشتیی لە پرسی تیرۆر لە پاریس رایگەیاند “هێرشەکەی سەر شاری نیس گەنجێکی تونسی ئەنجامدەرێتی و لەدایکبووی ساڵی 1999یە و رۆژی 9ی ئەم مانگە داخڵی فەڕەنسا بووە”.
بەگوێرەی میدیاکانی فەڕەنسا، ئەنجامدەری هێرشەکە ناوی ئیبراهیم عویساوییە و بە بەڵگەیەکی خاچی سووری ئیتاڵییەوە خۆی ناساندووە.
رۆژی رووداوەکەش كریستیان ئیستخۆسى، پارێزگارى نیس له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیبووی: “هێرشه‌كه تیرۆریستییه و هێرشكارهكهش به بریندارى ده‌ستگیركراوه، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



