NBA ترسی زیانی 1 ملیار دۆلاری هه‌یه له ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكی خوله‌كه

دیمەنێک لە خولەکە
SNN Sport
كه‌ناڵی (ESPN)ی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رابیته‌ی خولی نیشتمانی باسكه‌ی ئه‌مریكا ترسی زیانلێكه‌وتنی هه‌یه به نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار له ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولەکە بۆ كانوونی دووه‌می داهاتوو.
كه‌ناڵه‌كه دەڵێت:”دواخستنی دیاریكردنی بەرواری ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شدار دەبێت له شكستپێهێنانی پلانه‌كانی رابیته له ده‌ستپێكردنی وه‌رز پێش جه‌ژنی له دایكبوونی داهاتوو ، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له سه‌ر رابیتهكه ماوه‌ی 8 هه‌فته ببه‌خشێته یانه‌كان بۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ، ده‌رئه‌نجام تیپه‌كان زیانیان لێدەکەوێت به نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار له دواخستنی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ له داهات و داهاتی یاریگاكان .
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



