“پاككردنه‌وه‌ى گه‌رمیان له مین به‌ته‌واوه‌تى 30 ساڵى تر‌ى پێویسته”

هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین له عێراق | فۆتۆ: Suhail
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان 60% زه‌وییه‌كانى گه‌رمیانى له مین پاككردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گرفتى كه‌مى كارمه‌ند و تیم و ئۆتۆمبێل و قه‌یرانى دارایى كاره‌كانى سست كردووه.
جه‌لال جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “له سنوورى گه‌رمیان به سێ قۆناغ زیاتر له 60 ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وى چێندراوه به مین و ته‌قه‌مه‌نى كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى شه‌ڕى عێراق و ئێران، قۆناغى دواى ڕاپه‌ڕین له ناوچه‌كانى نه‌فتخانه بۆ سنوورى خورماتوو و قۆناغى شه‌ڕى داعش”.
وتیشى: “ناوچه‌كانى په‌روێزخان بۆ سنوورى به‌مۆ كه ناوچه‌ى سنوورین له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران ئه‌و ناوچانه به‌چڕى مینڕێژكراون، له ساڵانى كۆتایى نه‌وه‌ته‌كانه‌وه ده‌ستكراوه به كارى پاككردنه‌وه‌ى مین له گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا 60% زه‌وى مینڕێژكراوه‌كان پاككراونه‌ته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “نزیكه‌ى 40% زه‌وى مینڕێژكراو له سنوورى گه‌رمیان پاككنهكراونهتهوه و هه‌ندێك گرفتیان هه‌یه له‌وانه: چه‌ندین ناوچه‌ى سنوورى هه‌یه كه ئێستا نزیكه له هێزه عێراقییه‌كان یان زۆر سنورییه له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران له‌به‌ر لایه‌نى ئه‌منى ناتوانن بچنه ئه‌و ناوچانه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :”هاوكات كه‌مى كارمه‌ند و ستاف و نه‌بوونى ئۆتۆمبێل و هه‌ندێك پێداویستى دیكه گرفتى بۆ دروستكردون، له‌به‌ر قه‌یرانى دارایى و نه‌بوونى دامه‌زراندن ناتوانن كارمه‌ندى نوێ دابمه‌زرێنن، بۆیه ئیشوكاره‌كانیان سست و خاو بووه‌ته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ش كار بكرێت نزیكه‌ى 20 بۆ 30 ساڵى دیكه‌ى ئه‌وێت ناوچه‌كه به ته‌واوى پاكبكرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “ته‌نیا له شه‌ڕى داعش له لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه 840 بۆمبى چێندراو پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه ژیانى هه‌زاران پێشمه‌رگه و هاووڵاتى و رزگاركراوه، له‌ساڵى 2014ه‌وه تاوه‌كو ئێستاش كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دامه‌زراوه كارى زۆر باشیان كردووه تیمهكانیشیان به دوربوون له زیانى گیانى”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


