
عەدنان دەرجال و شاندی پارێزگای سلێمانی
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
ئه‌مرۆ شاندێكی وه‌رزشی شاری سلێمانی ، سه‌ردانی عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراقی کردوو بەڵێنی پێدان بەم نزیکانە سەردانی سلێمانی بکات.
شاندەکە لە هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، دیار محەمەد سدیق جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان،مەحمود ئەحمەد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،دکتۆر نازم شاکر مامۆستای زانکۆ،عەلی تەها یاریزانی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی پێکهاتبوون.
عه‌دنان ده‌رجال له لاپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسووك هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاكرده‌وه و تیایدا وتی:” پێشوازیمان له شاندێكی وه‌رزشی شاری سلێمانی كرد ، شانده‌كه ژماره‌یه‌ك داواكاری له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو ، دیارترینیان به‌شداریپێكردنی پارێزگاكەیە له پرۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت ، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنێك بۆ سه‌ردانیكردنی پارێزگاكه و به سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ندێک پرۆژه‌ی وه‌رزشی و یارمه‌تیدان له چاككردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له پێناو خزمه‌تكردنی وه‌رزشی عێراق”.
دواتر دەرجال وتی:” بۆ شانده‌كه پێگه‌ی پارێزگاكه‌مان دووپات كرده‌وه ، به هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی ، چونكه كارگه‌ی درووست كردنی ئەەستێرهكان له سه‌رجه‌م یارییه‌كان و ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌شداری پێكردنی سه‌رجه‌م یانه و شاره‌كانه له پرۆژه‌ی چاكسازی ،و سه‌ردانی نزیكمان ده‌بێت بۆ پارێزگاكه له چوارچێوه‌ی سهردانەكانمان كه بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ین “.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



